شاعیر: پیرەمێرد
کتێب: بەشی وردەکاری
سەرناو: دە شتم ھێند لا گرانە
لەبارەی شیعر: دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: ئومێد ئاشنا، به‌رگی دووه‌م، لا‌په‌ڕه‌ ١١. - دیوانی پیره‌مێرد، پیداچوونه‌وه‌ی: محه‌ممه‌د ڕه‌سوول (هاوار)، لا‌په‌ڕه‌ ٢٩٠و٢٩١. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

دە شتم ھێند لا گرانە، راستی پێی پەستم تەواو
ناری عاشق، نوێژی فاسق، کبر و خۆبادانی پیاو

دەردی بەرتیل، ڕووی بەخیل، گاڵتەی ڕەزیل، ئەرکی دەلیل
دەنگی ناسازی موئه‌زین، برسێتی و ھەوراز، بەدیل

دەردی سەر ئەم نۆیە، ده‌ردی سه‌ریه بۆ ئەم عالەمە [١] 
لیرە نازی نازیکەر پێیان بڵێی (هیتله‌ر) کەمە

١. له نوسخه‌ی لای ئومێد ئاشنادا ئاوایه‌: 
ناز و نوزی تازه‌ پیاکه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئەم عالەمە [٢] 
لیرە نازی نازییه‌کان پێیان بڵێی (هیتله‌ر) کەمە
٢. نازی یه‌که‌م واتا؛ ناز کردن. نازی که‌ر: ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نازییه‌کانن.